کۆبوونه‌وه‌ی زانکۆکانی هه‌رێم و ئێران
له‌م کۆبوونه‌وه که 24ی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن توێژینگه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری جیهادی زانستگایی، له کۆلێژی ئه‌ده‌بی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستایانی هه‌ر دوولا هه‌وڵیاندا جه‌خت له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کانی ڕه‌گه‌زی و زمانی بکه‌ن.
له‌م ناوه‌دا دوکتۆر که‌زازی وه‌ک نوێنه‌ری زانستگایی ئێران به‌خێرهاتنی له میوانانی هه‌رێم کرد و وتی: من هیچ له سیاسه‌ت نازانم و نامه‌وێ له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسییه‌کان که هه‌رێم به وڵاتێکی دیکه ده‌زانێت بدوێم، ته‌نیا ئه‌ونده ده‌زانم که کورده‌کان به لای منه‌وه یه‌کێکن له دێرینترین و ڕه‌سه‌نترین هوزه‌کانی ئێرانی.
ناوبراو وتیشی: زمانی کوردی چه‌ندین شێوه‌زار له‌خۆ ده‌گرێت که نه‌هێنی فه‌رهه‌نگی ئێرانی ده‌رده‌خات و له ڕێگای ئه‌م فره‌چه‌شنه‌ییه‌وه ده‌کرێت تۆزی ڕۆژگارانی زمانیی ئێران پێوشوین بگیردرێت.
مامۆستا کرماشانی ئه‌ده‌بی فارسی له به‌شێکی دیکه له وته‌کانی ئاشکرای کرد: کورده‌کان به‌تایبه‌ت دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان، خاوه‌ن ڕێوره‌سم و داب و نه‌ریتێکی ته‌واو ئێرانی و بگره ڕه‌سه‌نترن، ئاوه‌ها که گه‌ر بتانه‌وێ نه‌ورۆزی ئێرانی به ڕه‌سه‌نی ببینن ده‌بێ له هه‌رێمی کوردستاندا بۆی بگه‌رێن و ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت که کورده‌کان له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی جیهان بن، خاوه‌ن ڕه‌چه‌له‌کێکی ئێرانین.
دوکتۆر جه‌لاله‌دین که‌زازی، دوای ئاماژه به به‌ربڵاویه‌تی سنووره‌کانی فه‌رهه‌نگی ئێرانی و جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ سنووره سیاسییه‌کان، ڕوو له میوانانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: کاتێک له سنووره‌کانی کوردستانی ئێرانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێته خاکی هه‌رێم، ده‌ڵێی له سنووری مێژووه تێپه‌ربوویت و گه‌ڕاویه‌ته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ له‌وه‌و‌پێش، گه‌ڕاویه‌ته‌وه بۆ سه‌رزه‌وینی باوانی ئێرانی و دڵنیام میوانانی هه‌رێمیش په‌ڕینه‌وه له سنووری هه‌رێم بۆ ئێرانیان به هه‌ستێکی هاوشێوه ئه‌زموون کردووه.
که‌زازی له کۆتاییشدا ڕوونی کرده‌وه: زمانی کوردی و فارسی له دژی یه‌کترنین، به‌ڵکوو زمانی کوردی باوانی زمانی فارسییه و ناکرێت منداڵ له دژی باوانی بێت، ئێمه‌ش گه‌ر بمانه‌وێت زمانی فارسی به باشی بناسین ده‌بێت سه‌ره‌تا زمانی کوردی بناسین.
له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا، سه‌رۆکی به‌شی ئه‌ده‌ب و زمانی فارسی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به نوێنه‌رایه‌تی میوانانی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ئیزن خواستن له مامۆستای وته‌ده‌ری کرماشانی، وتی: زمانی فارسی زمانێکی بنچینه‌دار و سه‌قامگیره و دوای زمانی عه‌ره‌بی، دووهه‌م زمانی سه‌ره‌کی جیهانی ئیسلام و زمانی یه‌که‌می عێرفانه.
ته‌لعه‌ت تاهیر محه‌مه‌د وتیشی: هه‌رچه‌ند هیچ مامۆستایه‌کی ئه‌ده‌بی کوردی نییه که زمانی فارسی نه‌زانێت و ئه‌ده‌بی کوردی به ئاوڕدانه‌وه له خه‌زێنه‌ی ئه‌ده‌بی فارسی وه‌ک وه‌رگێڕان ده‌وڵه‌مه‌ندتربووه، به‌ڵام ئه‌ده‌بی کوردی به لای خۆیه‌وه هه‌وڵی داوه وه‌ک ئه‌ده‌بێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو بنێته‌وه و مێژووی ئه‌ده‌بی خۆی ڕه‌چاو بکات، که ئه‌م مێژووه لای ئێمه له باوه‌تاهیره‌وه ده‌ست پێده‌کات و به سێ قۆنا‌غی کۆن، میانه و نوێ تێپه‌ر ده‌بێت، دوا قۆنا‌غی ئه‌م دابه‌شکارییه‌ش له ساڵی 1898 له‌گه‌ڵ له دایک بوونی ڕۆژنامه‌ی کوردی ده‌ست پێده‌کات.
ناوبراو له کۆتاییشدا جه‌ختی له زه‌رووره‌ته‌کانی فێرکاری زمانی فارسی له زانکۆکانی هه‌رێم کرد و هیوای خواست که کاربه‌ده‌ستانی زانکۆیی ئێرانی ئه‌م پیداویستییانه به ئاڕاسته‌کردنی سه‌رچاوه‌ی ڕۆژ، قه‌ربوو بکه‌نه‌وه.
+ نوشته شده در پنجشنبه سوم اسفند ۱۳۹۱ ساعت 14:56 توسط شهباز محسنی
|